سایتی هەواڵ
سایتی هەواڵ
www.hawall.kurdblogger.com



ئافرەتێك لەلایەن هاوڕێ ئەمریکییەکانییەوە لە عێراق دەستدرێژی کرایە سەر

ئافره‌تێكی ئه‌مه‌ریكی كه‌ ناوی (جامی جۆنز)ە لە عێراق له‌گه‌ڵ كۆمپانیایكه‌ی پی ئاڕ ئینك  له‌ عێراق کاری کردووە، ، ئه‌مڕۆ له‌ كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا داوای یاسایی لەدژی  ژماره‌یه‌ك فەرمانبەری ئەمریکی  تۆماركرد. كه‌ ئەو فەرمانبەرانە لە ناوچەی سەوزی بەغداد ده‌ستدرێژی سێكسیان كردۆته‌سه‌ر. جامی جۆنزی ته‌مه‌ن 23 ساڵ‌، له‌میانه‌ی ئیفاده‌كه‌ی خۆیدا له‌به‌رده‌م كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا گوتی: ساڵی 2005 كاتێك له‌گه‌ڵ كۆمپانیای به‌ڵێنده‌رایه‌تی كه‌ی پی ئاڕ ئینك كارم ده‌كرد، ژماره‌یه‌ك له‌ هاوکارەکانم بۆ خواردنه‌وه‌ بانگهێشتیان كردم بۆ ناوچەی سەوزی بەغداد و منیش به‌ده‌م داواكه‌یانه‌وه‌ چووم، به‌ڵام دوای سه‌رخۆشبوونم له‌سه‌ر ئازاره‌كانم به‌هۆش خۆم هاتمه‌وه‌. هه‌روه‌ها گوتی: دوای ئه‌وه‌ سه‌ردانی پزیشكی سەربازی لە سوپای ئه‌مه‌ریكام كرد و پێی راگه‌یاندم كه‌ ده‌ستدرێژی سێكسیم كراوه‌ته‌ سه‌ر. له‌ به‌شێكی دیكه‌ی شایه‌تیه‌كه‌یداجامی جۆنز ‌ ڕوونیكرده‌وه‌: به‌لایه‌نی كه‌م یازده‌ ئافره‌تی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكی ده‌ناسم كه‌ له‌لایه‌ن سه‌ربازان و فه‌رمانبه‌رانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق ده‌ستدرێژیان كراوه‌ته‌سه‌ر.
شایانی باسە كۆمپانیای كه‌ی پی ئاڕ لقێکە لە کۆمپانیای هالیبرتۆن، له‌گه‌ڵ سوپای ئه‌مه‌ریكا هاتۆته‌ عێراق و به‌ڵێنده‌رایه‌تی دابینكردنی شوێنی حه‌وانه‌وه‌ و جل شۆرین و سووته‌مه‌نی بۆ سه‌ربازانی سوپای ئه‌مه‌ریكا پێ سپێردراوه‌.
سایتی هه‌واڵ

,19:32 ,